شێخ «ھومام حەمودی» سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق، لەگەڵ «موحسین مەندەلاوی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی پەرلەمان بۆ دەرچوون لەم بنبەستەی ئێستایان لێک دایەوە.
هه‌روه‌ها هه‌ردووک لا وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ده‌ستوور و خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکوومه‌ت ،جەختیان لەوە کردەوە که، حکومه‌تی نوێ به‌پێی داواکاریی خه‌ڵک دەبێ به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکات بۆ به‌هێزکردنی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌رامبەر بە په‌رله‌مان و دەوڵەت.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەم سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێرێت.
342/